٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٦:٢٩
Source: Mehrnews
زیاتر لە ٩ هەزار سووری لە ساڵی 2025دا کوژراون

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە 9272 کەس لە هاووڵاتیانی سووری و لەوان 504 منداڵ و 550 ژن، لە ماوەی ساڵی 2025دا کوژراون.

 چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 9200 کەس لە هاووڵاتیانی سووری کە ڕێژەیەکی بەرچاویان ژن و منداڵن(504 منداڵ و 550 ژن)، لە ماوەی ساڵی 2025دا بە هۆکاری جۆراوجۆری وەک پاکتاوی فیرقەیی، لەسیدارەدان، ئەشکەنجە، شەڕی چەکدارانە، تەقینەوە و هێرشی گرووپگەلی ملیشیای وەک داعش و ...، کوژراون.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، تەنیا لە شەپۆلە توندئاژۆ فیرقەییەکان لە ناوچەگەلی کەنارئاوی و ناوەندی و باشووری سووریا، نزیکەی 2939 کەس و لەوان 68 منداڵ و 213 ژن، لەسێدارە دراون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha